كازمی: په‌سه‌ندكردنی بودجه به‌ڵگه‌یه كه كاری پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن به‌دیده‌هێنێت

لڤین:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، په‌سه‌ندكردنی بوودجه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێشه‌وه و به‌ڵگه‌یه‌كیشه كه كاری پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن به‌دیده‌هێنێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له هه‌ژماری تایه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌هه‌رسێ زمانی عه‌ره‌بی، كوردی و ئینگلیزی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
لە تویتەکەدا هاتووە: “سه‌رباری هه‌موو تێبینییه‌كان په‌سه‌ندكردنی بودجه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵگه‌یه‌كیشه كه كاری پێكه‌وه‌یی پێشكه‌وتن و ئۆقره‌یی به‌دیده‌هێنێت و پێكدادان و قه‌یران نامانگه‌یه‌نێت به ئه‌نجام”.
کازمی دەشڵێت: “با ده‌ست به‌كاركردن بكه‌ین بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و چاویشمان له‌سه‌ر ته‌واوكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه”.