سەرجەم ناوەندە ئانییەکان لە هەرێمی کوردستان داخران

لڤین:

وەزارەتی  ئەوقاف سەرجەم شوێنە ئاینییەکانی داخست و دەڵێت داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکەین لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.

ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “بڕیاردرا سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن”.

وەزارەتەکە بڕیاریشیداوە “ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون”.

وەزارەتی ئەوقاف راشیگەیاند: داوا لەمامۆستایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button