دیندار زێباری: دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ئاسایش کاردەکەن

لڤین:

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم، وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت، دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کاردەکەن.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کاردەکەن. گەرچی لامەرکەزیەک هەیە لە هەندێک بابەت و دەسەڵات بەسەر پارێزگاکان شۆڕکراوەتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش سیاسەتی ئەمنی هەرێم دادەڕێژێت و بە تەنیا ئەو لێی بەرپرسە.

روونکردنەوەی ئەو دامەزراوەیەی حکومەتی هەرێم دوای ئەوەهات کە دوینێ ٣٠ئازار وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی کوردستان باڵاوکردەوە و تیادا وتبووی پارتی و یەکیەتی هەریەکەیان خاوەنی دامەزراوەی ئەمنی خۆیەتی.

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە هەرێم، سەبارەت بەم ڕاپۆرتە، لە مانگی ٩ی ٢٠٢٠ پرسیارەکانی خۆیان بە نووسینگەی ڕێکخەر دابوو بۆ مەبەستی بەدواداچوون، نووسینگەی ڕێکخەریریش بە نووسراوێکی تێروتەسەل ئەو کات وەڵامیدانەوە.

هەر جەندە روونکردنەوەیداوە بەڵام زێباری رایگەیاندووە ئەوە روونکردنەوەی بەراییە و دواتر بە وردی وەڵام دەدەنەوە و دەشڵێت “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هێزە خۆجێیەکانی دڵنیاکردۆتەوە کەوا چەکدارانی پەکەکە لە سنجار زیندانی نهێنیان کردۆتەوە و ٧٠ هاوڵاتی ئێزیدیان تێدا بەندکردووە، بەدەر لەوەی ٤٠٠ ژنی ئێزیدیان ڕفاندووە کە تا هەنووکەش بێسەروشوێنن. ڕاپۆرتەکە ئاماژەشی بەوەداوە کە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارەتی ئەمنی لەم ناوچانە نەماوە لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە.”

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی رابردوو لە سەر بآڵوکردنەوەی ڤیدۆیەکی سزادراوانی بادینان وەک دانپیداانان لە کۆی پێنج ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سی ئەندام رەتیانکردەوە ئاگاداری ئەو ڤیدۆەی بن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button