وەزارەتی کشتوکاڵ دوو بڕیاری دەرکرد

لڤین:

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ کۆبونەوەیەکی تایبەت دەربارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی %2 بنەتۆی جوتیاران ئەنجامدرا.

کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی ئەنجامدرا و بڕیاردرا، بۆ لەمەودوا بڕی پارەی 2% ی بنەتۆی جوتیاران تەنها بۆ چەند مەبەستێک ئەنجام بدرێت و لە زووترین کاتدا دەرمانی قڕکەر بێ بەرامبەر بۆ جوتیاران دابین بکرێت.

مەرجەکان بۆ پێدانی 2% بنەتۆ:

1/پەرەپێدانی توێژنەوەی زانستی لە بواری بنەتۆی گەنم.

2/بەرهەمهێنان و زیادکردنی بنەتۆی گەنم بەهەر سێ پلەکەیەوە.

3/گرنگیدان بە رێنمایی کشتوکاڵی هەر لە قۆناغەکانی چاندن تاوەکو بەبازاڕ کردن.

4/دابین کردنی دەرمانی قڕکەر و پەین بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان.

5/گرنگیدان بە تاقیگە بۆ بواری توێژینەوەی گەنم.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button