هاوڕێ مەلاستار داوای لێبوردنی کرد

لڤین:

هاوڕی مەلا ستار لەسەر ئەوەی قسەی بە مێینە وتووە روونکردنەوەیدا و داوای لێبوردنی کرد و تی ئە مەبەستی نەبووە سوکایەتی بە مێینە بکات، وتیشی هەندیک لایەن تۆڵەمان لێ دەکەنەوە.

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانیی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەبارەی وتەکانی ئەمڕۆی لەپەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا داوای لێبوردنی کرد وتی: هەندیک لایەن لەسەر بێدەنگنەبوونمان لە گەندەڵی و کەموکورتیەکان تۆڵەمان لێدەکەنەوە و دەیانەوێت ئەو بابتە گەورە بکەن لە سەرمان.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی  “پێش هەموو کەس دایکم و خوشکم مێینەن و لەژنێک بووم کە خاوەنی شەهیدە، مەبەستیشم ئەوە نەبووە کە لەراگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە.”

هاوڕی مەلا ستار درێژەی بەقسەکانیدا و رایگەیاند، مەبەست لەبەکارهێنانی وشەی مێینە ئەو کچە مۆدێلانە بووە کە بەماوەیەکی کەم لەسەر حسابی خەڵکی کوردستان دەوڵەمەند دەبن لەکاتێکدا خەڵک لەقەیراندایە.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وتیشی، سەرەتا داوای لێبوردن لەدایکم دەکەم و دواتریش داوای لێبوردن لەهەمو ئەو ژنانە دەکەم کە بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لەم بابەتە دڵگران بوون.

ئەوەش دوای ئەوەهات کسەرۆکی پەرلامانی کوردستا نەیهێشت قسەکانی تەواو بکات، دواتر کە دەرفەتێکی تری لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە پێدرایەوە وتی ئەم حکومەتە مێینەیەکی مۆدێلە لەسەر بە کارهێنانی وشەی مێینەش سەرۆکی پەرلەمان قسەکانی لە پرۆتۆکۆل سڕیەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش داوای لێوردنی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button