دادگای دەستوری تورکیا داخستنی هەدەپەی رەتکردەوە

لڤین:

دادگای دەستوری بنگەیی تورکیا دۆسیەی داخستنی هەدەپەی رەتکردەوە و رایگەیاند ئەو دۆسیەیە کەموکورتی تیادایە و شایەنی ئەوە نییە دادگاییەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکات. 

هۆکاری رەتکردنەوەکەی دادگا بۆ ئەوە بوو کە دۆسیەیەکە کەموکورتی تیادایە و پێویستە رێک بخرێتەوە، ئەو کاتە دادگاکە ئامادەیە گفتوگۆی لەسەر بکات.

بە گوێرەی داواکاریەکەی داواکاری گشتی داوا دەکات هەدەپە دابخرێت و نەتوانێت ئەندام وەربگرێت و دەست بگیرێت بەسەر موڵک و ماڵەکانی ئەو حزبەدا و ئەندامەکانیشی بۆ اموەی ٥ ساڵ رێگری کاری سیاسیان لێ بکرێت.
ئەنجومەنی گشتیی دادگای دەستووری (EPC) دەربارەی داخستنی هەدەپە، یەکەمین پێداچوونەوەی بۆ دۆسیەکە کرد کە لە لایەن سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵا بەکر شاهین پێشکەش کراوە.

ئەنجومەنی گشتی کە کەموکورتییەکانی ڕێکاری لە تاوانبارکردندا دیاریکرد، بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی داواکاریەکەی داواکاری گشتی بۆ سەرۆکی داواکاری گشتی دادگای باڵا بۆ تەواوکردنی کەموکورتییەکان.

پێداچوونەوە دەکرێت دوای ئەوەی کە نووسینگەی سەرۆکی داواکاری گشتیی دادگای باڵا کەموکورتییەکانی تەواوکرد و داواکری تاوانبارکردنی پێشکەش بە دادگای دەستووری کردەوە .

ئەوکاتەش کە داواکریەکە دەدرێتەوە بە دادگای دەستوری ئەنجومەنی گشتی لە ڕۆژی دواتردا دووبارە کۆدەبێتەوه بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا تاوانبارکردنەکە قبوڵکراوە یان نا.

ئەو کەسەی کە بە تاوانبارکردنەکەدا چووەوە داوای کردبوو کە تاوانبارکردنەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ نووسینگەی داواکاری گشتیی دادگای باڵا بۆ چارەسەرکردنی کەم و کۆڕیەکانی، یان بۆ ئەوەی بە پێی کات کەموکورتییەکان چارەسەر بکرێت باس لەوە کراوە کە ئەو کەمووکاینانە لە ناسنامە و زانیاری ناونیشان پێکهاتووە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button