دەقی بڕیارەکانی لیژنەکە

ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی: هەر شوێنێک پابەندی رێکارەکان نەبێت سزا دەدرێت

لڤین:

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی، رایگەیاند، هەرکەس و دامەزراوە و شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کرانەوە و ڕێکارو میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە کۆبونەوەکەدا داوا لە هاوڵاتیان کرا پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکارو یارمەتیدەری فەرمانگاکانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنیان.

لیژنەکە ئاگاداری هەموولایەکی کردووەتەوە لەوەی هەرکەس و دامەزراوە و شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریدا بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button