کازمی: سەدانەکەم بۆ سعودیە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانە

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و لەبارەی سەردانەکەوە وتی، بەمەبەستی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوو دەوڵەتی برا سەردانەکە ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ مستەفا کازمی بەسەردانێكی فەرمی بەرەو سعودیە کەوت و لە تویتێکدا بە زمانی کوردی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند سەردانەکە: بەمەبەستی پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی هەردوو دەوڵەتی برا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: سەردانەکە بۆ فراوانكردنی هەماهەنگی برایانەی وڵاتانی ناوچەكە، بەجۆرێك لەخزمەتی گەلانی دراوسێ بێت و ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئۆقرەیی و تەواوكاری و بنیاتنان.

پێستریش سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سەردانەکە ئەنجام بدات بەڵام بە هۆیەکی نادیار سەردانەکە هەڵوەشێندرایەوە و ئەمڕۆ بە فەرمی سەردانەکە ئەنجام درا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button