کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

لڤین:
هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر کەم پەرلەمانتاری عێراقی لە ناو پەرلەماندا بوون بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان زەنگی دەسپێکردنی کۆبوونەوەی لێدا و دواتر کۆبونەوەکەی دواخست.
تا ئیستا سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتوونەتە هۆڵی کۆبونەوەکانی پەرلەمان تەنها بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەناو هۆڵەکەدایە و ژمارەیەکی زۆر کەمیش ئەندامی پەرلەمان لە ناو بینای پەرلەماندان.
ئەوەش دوای ئەوە دیت کە دوێنێ ئیوارە سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کرد بۆ کۆبوونەوە بەڵام بەهۆی کەمی ژمارەی پەرلەمانتاری ئامادەبوو دانیشتنکە دواخرا.
لە ئێستادا بە فەرمی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان نییە، هاوپەیمانێتی فەتحیش تێبینی خۆی هەیە، کوردیش رێکەوتنی سەرەتایی کردووە بۆ تێپەڕکردنی پڕۆژە یاساکە.