سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی پێڵاو تێگرتنەکەی کازم فاروق روونکردنەوە دەدات

لڤین:

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ئەگەر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێپێڵاوەکانی گرتبێتە کەسایەتی من ئەوە لێی دەبوورم بەڵام ئەگەر بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە.

دوای ئەوەی کازم فاروق، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە راگیرا لە قسەکردن، ئەو پەرلەمانتارە پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەبەرامبەردا سەرۆکی  پەرلەمان لە دانیشتنەکەدا وتی: بەو کردەوەیەیە دکتۆر کازم پێناسەی خۆی کرد.

رێواز فایەق وتیشی: ئەگەر ئەو کردەوەیەی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەرامبەر من بوو بێت وەک رێواز فایەق لێی دەبوورم بەڵام دەمەوێت هەموو خەڵکی کوردستان ئەو کردەوەیە بزانێت.

ئەو وتیشی: من ئامادەم وەک خۆم لێی ببورم،  نەڵام ئەو کارەی ئەو ئەگەر بەرامبەر سەرۆکایەتی پەرلەمان بێت وەک دامەزراوە پەرلەمانی کوردستانیش قسەی خۆی دەبێت.

ئەو بە گوێرەی مادەی ٥٧ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان رێگای نەدا ئەو پەرلەمانتارە بەشاداری دانیشتنەکەی پەرلەمان بکات وتی لەپێناو پاراستنی دۆخی کۆبونەوەکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button