کازم فارووق پێڵاوەکانی گرتە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

لڤین:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ وەک نارەزایەتی لە بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان پێڵاوەکانی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.

دوای بە جێهێشتنی دانیشتنەکەی پەرلەمان، کازم فاروق لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێشتر وتوومانە ئەگەر نەهێڵن قسەی خەڵکی بکەین و کێشەکانیان بگەیەنین، ئەوا پێڵاوتان تێدەگرین، ئەمڕۆ پێڵاومان تێگرتن.

ئەو وتیشی: دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە حکومەت دێنە پەرلەمانەوە دەبنە قەڵغان و ناهێڵن قسە بکەین و کێشەی خەڵک تاوتوی بکەین.

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ باسی لەوەشکرد: لە جیاتی ئەو هەموو دۆسیەیە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە دێن باسی سەرە مەنهۆڵ دەکەن.

ئەو وتیشی ئێستا پێڵاوم لە پێدا نییە لەبەر ئەوەی پێڵاوەکانم تێگرتن، ئێمە لە هەموو کەس زیاتر خەمی دامەزراوەییمانە بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمان خۆی رێزی ناگرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button