نێجیرڤان بارزانی: لەگەڵ ماکرۆن باسمان لە پەیوەندیەکانی هەرێم و وڵاتانی دراوسێ کرد

لڤین: 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی فەڕەنسا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و ستایشی سەرکەوتنی گەشتەکەی پاپای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

ئەو وتی، هەردوولامان کۆکبووین لەسەر ئەوەی داعش هەڕەشەیەکی جدییە و تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاریەکانی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی روونکردەوە لە کۆبونەوەکەی دوێنێدا گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی سوریا و پەیوەندیەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ دراوسێکان کراوە.

سەرۆکی هەرێم وتیشی: فەڕەنسادا بە پێویستی دەزانێت پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغداد و کێشەکانی عێراق چارەسەربکرێن بۆ ئەوەش ئامادەی هاوکاریکردنە.

ئەوەشی راگەیاند کە بە درێژی باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێکراوەو گفتوگۆی رەوش سوریاشیان کردووە.

لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغداد، بارزانی وتی “كێشه‌ی جه‌وهه‌ری هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد، له‌ عێراق سیستمێكی فیدڕاڵی هه‌یه‌، ده‌ستوریش هه‌یه‌ كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌، تا ئێستا ئه‌و شێوازه‌ی مامه‌ڵه‌ی به‌غداد له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكات مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵی نیه‌، له‌هیچ سیستمێكی فیدڕاڵی جیهاندا بونی نیه”‌.

ئەوەشی وت “به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سیستمی فیدڕاڵی نوێیه‌ بۆ عێراق، ئێمه‌ به‌ته‌واوی ئه‌م سیستمه‌ جێگیر نه‌بووه‌، له‌هه‌موو سیستمه‌كانی دونیادا بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌درێت به‌ هه‌رێمه‌كان، له‌په‌رله‌مان بودجه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێت و دوباره‌ ده‌بێت بچێته‌وه‌ به‌غداش په‌سه‌ند بكرێته‌وه،‌ ئه‌م سیستمه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ ساڵانه‌ كێشه‌كان دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌”.

لەبارەی دانوستانەکانی نێوانی هەرێم و بەغداد وتیشی “شاندی دانوستانکار بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵه‌بانی و تیمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خودی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتونه‌ته‌ سیغه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌و ده‌قه‌ی هه‌ردولا له‌سه‌ری رێكکه‌وتون ده‌مانه‌وێت جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وه‌ی گرنگه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌درا واپیشان ده‌درا تێنه‌په‌ڕاندنی بودجه‌ هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وه‌ی موشكیله‌ نیه‌ له‌به‌رده‌م بودجه،‌ هه‌رێمی كوردستانە، هیوادارین به‌زوترینكات ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌ بدرێت، چونكه‌ نه‌ك بۆ هه‌رێم به‌ڵكو بۆ هه‌مو عێراق گرنگه”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button