ئیمارات بەڵێنی 30 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیری سوریا دەدات

لڤین:

لە کۆنفرانسی “پشتگیری لە ئایندەی سوریا و ناوچەکە” لە برۆکسل بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا، ئیمارات بەڵێنی 30 ملیۆن دۆلاریدا بۆ پشتگیری کردن لە هەوڵی نێودەوڵەتی ساڕێژکردنی ئازارەکانی خەڵکی سوریا.

خەلیفە شاهین مرەر، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە وتارێکیدا بۆ کۆنفرانسەکە وتی “ئیمارات باوەڕی بە چارەسەری سیاسی هەیە وەک تاکە ڕێگا بۆ دەرچوون لە قەیرانی سوریا، لەگەڵ پشتگیری تەواوی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا، هەوڵەکانی دیکەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی بە پشت بەستن بە کۆنگرەی جنێف”.

مرەر دووپاتی کردەوە ئیمارات دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا رەتدەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە یارمەتیی خەڵکی سووریا دەدەن بۆ گەڕانەوەیان بۆ دەوروبەری خۆیان لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا.

وتیشی، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا وڵاتەکەی زیاتر لە١.١١ملیار دۆلاری هاوکاری بۆ ئاوارەکانی سوریا دابین کردووە، هەم لە ناوخۆی سوریا و هەم لە ئوردن و لوبنان و عێراق و یۆنان .

وتیشی ” ئەم هاوکاریانە بریتی بوون لە دابینکردنی خۆراک و پەناگە و چاودێری تەندروستی و دامەزراندنی نەخۆشخانەی مەیدانی و دامەزراندنی کەمپی ئیمارات – ئوردن لە ناوچەی مەرزیب ئەلفەهد لە ئوردن و کەمپی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە یۆنان “.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button