منداڵێک جیهانی خستە دڵەراوکێوە

لڤین:

تویتێكی ناڕونی سوپای ئه‌مه‌ریكا، گومانى زۆرى لەلای بەکارهێنەرانى تویتەر و بەشێک لە وڵاتانى جیهان دروستکرد تویتەکەش  بەهۆی هەڵەی منداڵیکەوە بووە.

لە رۆژى 28ی مانگدا لە هەژماری سوپای ئەمریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر تویتێک کرا کە تیایدا نوسرابوو ( “؛ l ؛ ؛ gmlxzssaw”) ئەوەس لەلایەن بەکارهێنەرانی تویتەرەوە بە وشەی نهێنی لێکدرایەوە، دوای تویتەکە بە هەزارانجار بڵاوکرایەوە.

هەرچەندە دواتر تویتەکە سڕایەوە سوپاى ئەمەریکاش داواى لێبوردنى کرد و داواى کرد لەبیر بکرێت وتی “هیچ شتێکى تایبەت و ستراتیژی نەبوە و تەنها هەڵەیەک بوە”.

لێکۆڵینەوەکان لەو تویتە ئاشکرایان کردووە کە سەرپەرشتیارى لاپەڕەکە کۆمپیوتەرەکەى بە کراوەیی جێهێشتووە و مناڵێک یارى ئەو تویتەى کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button