ئیدارەی بایدن پەلە ناکات لەکشانەوەی سەربازەکانی لەسوریا

لڤین:
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی سەربازی ئەمریکا، پێناچی ئیدارەی جۆ بایدن پەلەی بێت لە کشانەوەی ئەو 900 سەربازەی ئەمریکا کە هێشتا لەسوریان .
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسانی کۆشکی سپی پێیانوایە ” ئەو ژمارە کەمەی کە لە نزیک کێڵگەکانی نەوت و گاز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ماونەتەوە، بە ئامانجی ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی کۆنترۆڵی داعش لەو ناوچانە، یان گەڕانەوە و کۆنترۆڵی ڕژێمی سوریا بە پاڵپشتی ڕووسیا و ئێران”.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت “پێویستە بایدن ئەو هێزانەی ماون بکششێتەوە، کە یارمەتی هەسەدەی دا هەرێمی نیمچە سەربەخۆ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات دروست بکات ” پێشی وایە داعش وەک جاران نەماوە.