دەوام لەناو زانکۆی سلێمانی راگیرا

لڤین:

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن لە زانكۆکە چەند بڕیارێکی دەرکرد و سەرجەم بەشە ناوخۆییەکان تا ١٠ی مانگ دادەخرێنو دەوامیش لە نێو هۆڵەکاندا رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە “خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (٣١-٣-٢٠٢١) ڕادەگیرێت تاوەکو ١٠-٤-٢٠٢١”.

ئەوەسی راگەیاندووە ئەو بڕیارانەیان بە هۆی زیابوونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنایە و لە دوای ١٠ی نیسان بڕیاری نوێ لە بارەی پڕۆسەی خوێندنەوە دەدەن.

 

بڕیارەکانی زانکۆی سلێمانی:

  1. خوێندنی وانەکان لە ناو کەمپەس بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی لە سبەینێ (٣١-٣-٢٠٢١) ڕادەگیرێت تاوەکو ١٠-٤-٢٠٢١، وە لە بەرامبەردا کۆلێجەکان درێژە بە خوێندنەکەیان دەدەن لەو ماوەدا بەشێوازی ئەلکترۆنی یان ئۆنلاین.
  2. تەواوی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دادەخرێن تا ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢١.
  3. ھەر کۆلێجێک ھەردوو رۆژی چوارشەممە یان پێنج شەممە تاقیکردنەوەیەکی پێشتریان ماوە، دەتوانن درێژە بە تاقیکردنەوەکانیان بدەن لە چوارچێوەی پابەندبوونی تەواو بە رێکارە تەندروستیەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
  4. سەبارەت بە خوێندکارانی پرۆسەی خوێندنی (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) خوێندنیان بەردەوام دەبێت وەک پێشتر بەشێوەی ئاوێتە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تەواوی رێکارەکانی خۆپارێزی.
  5. ھەموو ئاھەنگ وکۆبوونەوە ووێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکاران لەناو کەمپەکانی زانکۆ یان بەسەرپەرشتی کۆلێجەکان رێگەپێدراو نیە.
  6. کافتریا وچێشتخانەکانی زانکۆ بە داخراوی دەمێننەوە.
  7. سەبارەت بە مامۆستایان وفەرمانبەران لە سەرۆکایەتی وکۆلێجەکان وبەرێوەبەرایەتیەکاندا لەپێناو بەڕێکردنی کاروبارەکانی زانکۆدا دەوامی فەرمی درێژەی دەبێت لە رۆژانی (یەک شەممە تا چوارشەممە) بەرەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی وکەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە شوێنی کارەکانیان تاوەکو کەمترین بەریەک کەوتن ھەبێت.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button