کۆشکی سپی داوایەکی نوێی لە تەندروستی جیهانی کرد

لڤین:

کۆشکی سپی هانی تەندروستی جیهانی دەدات بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی توێژینەوە بۆدۆزینەوەی بنچینەی کۆرۆنا.

کۆشکی سپی داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کرد هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ دیاریکردنی بنەڕەتەکەی کۆڤید – 19 ، ئەوەش دوای ئەوەی ڕاپۆرتەکەی شکستی هێنا لە بەرامبەر چاوەڕوانییەکانی ئەمەریکا و هاوپیەمانەکانی .

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند “قۆناغی دووەم لەم پرۆسەیەدا هەیە، کە پێمان وایە دەبێت لەلایەن پسپۆڕانی نێودەوڵەتی و سەربەخۆوە بەڕێوەببرێت، و دەست گەیشتنیان بە داتا سنوردارەکان هەبێت”.

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی WHO ئەمڕۆ وتی: رێکخراوی تەندروستی جیهانی هێشتا هەموو حسابەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، بەڵام هێشتا سەرچاوەکە نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button