عەلی باباجان: هەدەپە دەنگی شەش ملیۆن كەسی هێناوەو هەڵناوەشێتەوە

لڤین:

عەلی باباجانی هاوکاری پێشووی ئەردۆغان رایگەیاند هەدەپە دەنگی شەش ملیۆن كەسی هێناوە كە دووەمین پارتی ئۆپۆزسیۆنبوون لە وڵاتدا، پارتە هەڵناوەشێتەوە.

سەرۆكی پارتی دیموكراتی ‌و پێشكەوتن (DEVA)ی توركیا، لە وتارێكدا لە یەكەمین كۆنگرەی پارتەكەی لە پارێزگای هەكاریی باكوری كوردستان ئاماژەی باوەکرد تورکیا سیاسەتی دەرەوەی نییەبۆیە ئەو دەتەواژەیەی بۆ بەکار ناهێنێت.

ئەو رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرتو دەڵێت بنەمای کۆماری تورکیا دەستوەرنەدان بووە لە کاروباری وڵاتانی دیکە بەڵام ئێستا وڵاتەکەی بەشداری لە شەڕدا دەکات.

ئەو رەخنەی لە سەرۆکی پارتەکەی پێشووی ئەردۆغان گرتو دەڵێت: دەستور پێشێل دەكات، بێكاریی‌و هەژاریی زیادیان كردووە، ئەمە ئەنجامی كارەكانی ئەردۆغانە.

ئەو لە بارەی هەوڵەکانی داخستینی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند: هەدەپە چی لە دەنگی خەڵك كردووە؟ دەنگی شەش ملیۆن كەس كە دووەمین پارتی ئۆپۆزسیۆنیان لە وڵاتدا پێكهێناوە، نادیدەگیراوە، ئەم پارتە هەڵناوەشێتەوە.. رێگای ئێمە ئازادی‌و مافەكانی مرۆڤە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button