کەسێک ماوەی ١٠ ساڵە لە پاکستان زیندانییە و دەڵێت خەڵکی هەڵەبجەم

لڤین:

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وێنەی کەسیکی بڵاو کردەوە و داوای زانیاری دەکات و دەڵێت ماوەی ١٠ ساڵە لە پاکستان لە زینداندایە و دەڵێت خەڵکی هەڵەبجەم.

سالار عەبدوڵا، بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی. وێنەی کەسێکی بڵاو کردەوە و راشیگەیاند: هەرکەسێک زانیاری لەسەر  ھەیە، با ھاوکارییان بکات بۆئەوەی لەڕێگەی کونسوڵخانەی عێراقەوە لەپاکستان پاسپۆرتی بۆ دەربکەن و بیگەڕێنینەوە بۆ ناوکەسوکاری.

ئەوکەسە ساڵی ٢٠١١ بەنایاسایی چوەتە وڵاتی پاکستان و بەوهۆیەوە دەستگیر کراوە، بەریوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی داوا دەکات هەرکەسیک زانیاری لەسەر ئەو کەسە دەزانێت یان دەیناسێتەوە پەیوەندییان پێوە بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button