لڤین هۆکاری دادگایی نەکردنی دەستگیرکراوانی بادینان ئاشکرادەکات

لڤین:

ماوەی زیاتر لە شەش مانگە نزیکەی ٧٠ کەس لە سنوری بادینان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆکەوە دەستگیرکراون، بەڵام تەنها حەوت کەس لەوان لە هەولێر دادگاییکراون و پێنج کەسیان دادگاییەکەیان قۆناغی یەکەمی تەواو کردووە.

لە ٢٠ی مانگی ١٢ی٢٠٢٠ شنۆ ئەشکی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :  زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستگیرکراون بەڵآو ئەو کەسانەی بە فەرمی ناویان بە ئێمە گەیشتووە نزیکەی٥٣ بۆ ٥٤ ناوە.

پێشتر لە رۆژی ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٢، گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسۆنی گۆڕان و جێگری سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بە گوێرەی زانیاریەیکانی ئێم نزیکەی ٥٠ بۆ ٧ کەس دەبن.

لەنێو ئەو دەستگیرکراوانەدا تەنها (شێروان شێروانی، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، بەدەل بەرواری، ئومێد بەرۆشکی) لە رۆژی ١٥ و ١٦ی شوبات برانە بەردەم دادوەر، لە دادگاییەکی خێرادا دادوەر بڕیاری سەرلەنوێ لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی هەریەکە بەدەل بەرواری، ئومێد بەرۆشکی دەرکرد و پێنج کەسەکەی دیکەشی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە (لڤین)ی راگەیاند: هەرچەندە بەشێکی زۆر لە دەستگیرکراوەکان ماوەی زیاتر لە شەش مانگە دەستگیرکراون، بەڵام دادگاییکردنیان دواخراوە بۆ دوای یەکلایی بوونەوەی دۆسیەی پێنج سزادراوەکە.

سەرچاوەکەی لڤین ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەوانەی دەستگیرکراون سەرجەمیان سزای قورسیان بەسەردا ناسەپێندرێت، بەڵام چەند کەسێکی دیاریکراویان وا بڕیاردراوە بۆ ئەوەی ببنە هۆی چاوترساندنی ئەوانی دیکە سزای قورس دەدرێن، لە ئێستادا ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دەبێت لە زینداندا بمێننەوە تا ئەو کاتەی دۆسیەی پێنج سزادراوەکە لە دادگای تەمیز یەکلایی دەکرێتەوە.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە ئێستادا لەلایەن دەزگای پاراستنی پارتییەوە راگیراون و ناهێڵدرێت کەسوکار و پارێزەرانیان چاویان پێیان بکەوێت، هەرکاتێکیش کەسوکارەکەیان دەیانەوێت بیانبینن سەردانی ئاسایشی دهۆک دەکەن دەڵێن لەلای ئێمە نییە و لە هەولێرن، لە هەولێریش ئاسایش دەڵێت لەلای ئێمە نین.

لڤین ئەوەشی زانیوە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانیش ناداتەوە، لە رۆژی ٣ی ئازار لیژنەکە نوسراوی ئاراستەی حکومەت کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە.

جێگری سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ وتیشی پرسیاری لە سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ کردووە بەڵام وەڵامی وەرنەگرتووەتەوە.

لڤین زانیویەتی دەزگای پاراستن  چەند خەبیرێکی یاسایی کۆکردووەتەوە راوێژی پێکردوون بۆ ئەوەی لەلای خۆیەوە بۆی یەکلا ببێتەوە کە بە گوێرەی ئەو بەڵگانەی داویەتیە دادگا ئەو کەسانە سزا دەدرێن یاخود نا.

زانیاریەکان ئەوەش ئاشکرا دەکەن کە ئەو یاساناسانە ئەوەیان بە پاراستن وتووە ئەو بەڵگانە بەس نین بۆ ئەوەی دادگای تەمیز سزاکە پەسەند بکات، بۆیە تەنها دوو رێگا لەبەر دەمیاندا هەیە، یەکەم ئەوەی دادوەرەکان لە بەڵگەکان ورد نەبنەوە و سزاکەی دادگای تاوانی هەولێر پەسەند بکەن. رێگای دووەم کۆکردنەوەی بەڵگەی زیاترە بۆ تاوانبارکردنی ئەو کەسانە.

هەر بۆیە دەزگاکە لەسەر هەردوو لایەنەکە کار دەکات و لە هەوڵدایە دۆسیەی دیکە بۆ چالاکوانان بکاتەوە، دوای سزادانی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە دیندار زێباری وتی: یەکێک لەو کەسانەی سزادراون دۆسیەی زۆری لەسەر بووە بە دزی و شتی دیکە تۆمەتبارکراوە.

هەرچەندە پارێزەرانی دۆسیەکە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی دۆسیەکە بدرێتە دەستەی گشتی دادگای تەمیز، بەڵام لڤین ئەوەی زانیوە لە دواین پیلانی دەزگای پاراستن دەیەوێت دۆسیەکە نەدرێتە دەستەی گشتی دادگای تەمیز و بە زۆرینەی دەستە بچوکەکان لە بەرژەوەندی دەزگای پاراستن یەکلایی بکاتەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button