هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعس جارێکی دیکە پشتیوانی بۆ عێراق دوپاتکردەوە

لڤین:
وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش، لە پاش زیادبوونی چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە، پاڵپشتی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق نوێ کردەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەسەر بانگهێشتی سۆفی ویلیامز وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەزیرەکانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی شەڕی دژی داعش پابەندبوونی خۆیان دووپات کردەوە کە ” بەردەوام بن لە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر لەگەڵ حکومەتی عێراق و پاڵپشتیی بکەن بۆ هێشتنەوەی گوشاری پێویست لەسەر داعش، لەگەڵ ڕێزگرتنی تەواو لە سەروەری عێراق بە و جۆرەی کە ئاسایشی خۆی زیاتر بپارێزێت “.
وەزیرەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە، باوەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییان بە پێویستیی هەوڵی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی شکستێکی تەواوەتی و هەمیشەیی داعش لە سەرتاسەری جیهاندا دوپاتکردەوە.
جەخت لەسەر پابەندبوونیان بە “هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تیرۆریستە دەستگیرکراووەکان بە بیانییەکانیشەوە، بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و بەپێی پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی یاسا دادگایی دەکرێن “.