بۆ نێچیرڤان بارزانی گەیشتە فەرەنسا..؟؟

بۆچی دەنگدانیش لەسەر پرۆژەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق دواخرا..؟؟
پێش ھەموو شتێک ئەم نووسینە وەک خۆێندنەوەی خۆمە لەپەراوێزی ئەو زانیاریانەی دەستم کەوتووە ..!!
 ھۆکاری ھەردوو ڕووداوەکە ھەمان ھۆکارە، بەڵام دوو ڕووداوەکە پەیوەندیان بەیەکەوە نیە..!!
ھۆکارەکەی سەفەری نێچیرڤان و دواخستنی دەنگدان لەسەر بودجە، پەیوەندی بە بەرێوەچوونی دادگای ژووری بازرگانی نێودەڵەتیە لە فەرەنسا (ICC)، کە بڕیارە لە نێوان ڕۆژانی ٤/١٥ و ٤/٢٠ مانگی داھاتوو دانیشتنەکانی خۆی بەڕێوە ببات ، بۆئەوەی بڕیاری کۆتایی لەو سکاڵایەی عێراق لەسەر تورکیای تۆماری کردووە لە فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بەبێ گەڕانەوە بۆ دەوڵەتی عێراق، بدات…!!
بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق دواخرا..؟
ھەندێک ھێزی سیاسی شیعە، داوایان لە محمد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە، پرۆسەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە داوابخا بۆ دوای تەواوبوونی دادگاکەی فەرەنسا. ھەرچەندە (مقتەدا سەدر) داوای کردووە، کە دەبێت یاساکە بخرێتە دەنگدان..
بەڵام زۆرینەی شیعەکان لەحاڵی حازردا لەگەل دواخستنی ئەو پرۆسەیەن. !! ئەگەریش ھەیە (مقتەدا سەدر) بۆ بەڕێکردنی یاساکە ڕەنگە پەنا بۆ شەقام ببات..!!
 بۆ نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەرەنسا دەکات..!!
ئەوەی ئەمرۆ لای ھەمووان ڕوون و ئاشکرایە دەزگاکەی نێچرڤان بارزانی وەک سەرۆکایەتی ھەرێم ئەو پێگە سیاسیەو کاریگەرەی جارانی نەماوە، ھەروەھا لە حالی حازریش نە ھیچ پرسێکی گرنگی ئیقلیمی و دەولی سەبارەت بەھەرێم لەئارادایە، تەنیا پرس لەم کات وساتە پرسی دادگاکەی فەرەنسایە سەبارەت بەنەوتی ھەرێم.
ئامانجی سەردانەکەی بۆ دووخاڵە، کەئەمانەن:
١- سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بە پرۆسەی دادگاکەی ژووری بازرگانی نێودەڵەتی ھەیە لەفەرەنسا.. پێ دەچێ دادگاکە داوایان کردبێ کە نێچیرڤان بارزانی وەک شایەدێک لەڕۆژی دادگاییەکە ئامادەبێ، یا دەستەی پارێزەرانی ھەرێم، پێوویستیان بەو ڕاو بۆچوون و سەرنجی نێچیرڤان بارزانیان ھەبێ بۆ ڕۆژی دادگاییەکە. لەبەرئەوەی نێچیرڤان بارزانی تەرەفێکی گرنگی ڕێکەوتنەکەیە لەگەل تورکیا..
چونکە لە پرۆسەی پێشتوو تری ئەم دادگایە ، حسێن شەھرستانی وەک وەزیری نەوتی عێراقی ئەوکات و زاواکەی ئەردۆگان( بیرات ئەلبەیرەق) وەک وەزیری ووزە و پیشەسازی ئەوکاتی تورکیا لەپرۆسەی دادگاکە وەک شایەدحاڵ بەشداربوون.
٢- ھەروەھا پەیوەندی بە ڕەوشی ئازادیەکان و پرسی ئازادی ڕادەڕین ھەیە لەھەرێم، بەتایبەتی دۆسێی دەستگیراوانی بادینان . چونکە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بالێۆزی ووڵاتێکی ئەوروپی لەبەغدا، بەپەرلەمانتارێکی کوردی ڕایگەیاندوە کە ( مجموعەی ئەوروپی ) لەم ماوەیە سەبارەت بەرەوشی ئازادیەکان لەھەرێم بەنیازن ، ھەوڵێست و بڕیاری زۆر توند بەرامبەر بەھەرێم پەیرەو بکەن و بدەن.
 ڕۆڵ ، یا پەیوەندی فەرەنسا بەم دوومەسەلە چیە..!!
ئێستا فەرەنسا سەرۆکایەتی کۆمەڵەی ئەوروپی دەکات.. بۆ ئەومەبەستەش سەرۆکی فەرەنسا لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی لەکۆشکی ئیلیزێ لەگەل نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە ، لەپاڵ ھەندێ پرسی تر باس و گفتوگۆ دەربارەی ئەو دوو پرسە گرنگە بکەن..
پێ دەچێ فەرەنسا بیەوێ لەڕێگای نێچیرڤان بارزانی گوشار بۆسەر تورکیا بھێنێ، کارتی دادگای (ئای سی سی ) دژی تورکیا بجوڵێنێ.. !!
چونکە ماوەی ھەفتەیەکە ڕۆژنامە گەورەکانی فەرەنسا وەک ( لاکۆرا و لۆفیگارۆ و لۆمۆند) ھەڵمەتێکی گەورەیان دژی ئەردوگان تورکیا دەستپێکردووە، لەبەرئەوەی ئەردوگان دەیەوی لەڕێگای دروستکردنی مزگەوتێک لە شاری ستراستبۆرغ فەرەنسی،کە پارەکەی لەلایەن رێکخراوی (میلی غۆریسی) سەر بە پارتی ئاکەپە دابین کراوە ، کەبەھاکەی ( ٢ ملیۆن نیو یورۆیە). دەست وەردان لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٢ ی فەرەنسا بکات، رۆژنامەی لۆفیگارۆ ، دروستکردنی ئەم مزگەوتە بەدەستدرێژی ئەردوگان دەزانن بۆ سەر فەرەنسا.
بەڵام بەرای من، کەزیاتر لە واقع نزیکە، نێچرڤان بارزانی، بەڕاسپاردەی تورکەکان و بەئاگاداری و بڕیاری پێشوەختەی تورکەکان، داوا لەماکرون و فەرەنسا دەکات، بۆ ڕاگرتنی دادگاکە و دواخستنی بڕیاری دادگاکە. ھەوڵی نێوەندگیری لەنێوان و عێراق و تورکیا بدات. چونکە لە ئێستادا دەنگۆی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیەکانی فەرەنساو تورکیا لەئارادایە، بەتایبەتی پاش ئەوەی دەزگای ھەواڵگری فەرەنسا، ھۆکار بووە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان میسر و تورکیا. کاتێ تورکیا داوای لەفەرەنسا کرد ئەو ھەوڵە بدات ، بۆئەوەی تورکیا ببتە شەرێک و ھاوبەشی ڕێکەوتنی پرۆژەی ( غازی دەریای ناوەراست) کە لە نێوان میسرو ئیسرائیل و قوبرس و یونان و ئوردن و ئیتاڵیا، لە ٢٠٢٠/٩/٢٢ لەقاھیرە ئیمزاکرا.
 ھەروەھا لەو دیدارەدا ماکرۆن ھەوڵدەدات نێچرڤان بارزانی لەمەترسی ھەوڵێکی کۆمەڵەی ئەوروپی ئاگادار بکاتەوە ، لە کۆبوونەوەی داھاتوویان نیازیان ھەیە، ھەڵوێستێکی توند سەبارەت بەڕەوشی ئازادیەکان لەھەرێم پشان بدەن و ڕەنگە بڕیاری خراپشی بۆ ھەرێم لێبکەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button