گۆشتفرۆشێک داخراو نیو تۆن گۆشتی هندی دەستی بەسەردا گیرا

لڤین:
لیژنەکانی قائیمقامیەت لە شاری سلێمانی، گۆشتفرۆشێکیان داخست و لە ماڵێکیشدا دەستیانگرت بەسەر نیو تۆن گۆشتی هندیدا.
نعمان عه‌لی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگای سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی هندی قه‌ده‌غه‌كراو به هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان له‌ناوبازاڕ (به‌ربه‌له‌دیه‌كه) داخرا.
وتیشی؛ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی سیروان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لە لایەکی دیکەوە شۆڕش كه‌مال، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی قائیمقامیه‌ت له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر بۆ پشكنینی ماڵی خاوه‌ن گۆشته‌كه و كۆگا نهێنییه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وتوه كه زیاتر له نیو تۆن گۆشتی هندی تێدایه و لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی گۆشته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ساڵی (2007)ــه‌وه هاورده‌كردنی گۆشتی هندی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كراوه كه‌دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌یه‌كی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایه كه‌هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ دروستبوونی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له‌له‌شی مرۆڤدا.