ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا چ بڕیارێک دەدات؟

لڤین:

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەردەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا ئەنجابدرێت، لە بارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە و ئەو بڕیارانەی پیدەچێت لیژنەکە دەریان بکات، ماڵپەڕی (سبەی): بڵاویکردوەتەوە کە لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا “بڕیار لەسەر داخستنی مزگەوت و کەنیسەکان دەدرێت لە هەرێمی کوردستان و بریارە سەرجەم کافتریا و چێشتخانە و بازاڕە میللییەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێت بەمەستی رێگریکردن لەزیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە”.

ئاماژەی بەوەشداوە کە یەکێکیی دیکە لە بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕاگرتنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان و خولەکانی زمان دەبێت و دەوامی فەرمانبەرانیش کەمدەکرێنەوە، هەروەکهابڕیارە سنورەکان توندتر بکرێنەوە و هاتووچۆی نێوان شارەکانیش سنوردار بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button