هێرشێکی موشەکی کرایە سەر هێزەکانی پێشمەرگە

لڤین:

ئەمشەو لە سنوری پردێ چەند موشەکێک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کران بەڵام پێشمەرگە بێزیان دەرچووە.

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکە لەسنوری چالاکیەکانی لیوای 10 پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەمیحوەری پردێ، دبز لەنزیک گوندی نەبی ئاوابووە.

ئەوەشی روونکردەوە ئەو هێرشە چەند موشەکێک بووە ئاڕاستەی پێگەکانی پێشمەرگە کراوە، بەڵام پێشمەرگە و پێگەکانی پێشمەرگە بێ  زیان بوون .

ئەوەش دوای ئەو دێت کە ماوەی رابردووش چەند جارێکی دیکە هێرشی موشەکی کراوەتە سەرناوچە جیاوازەکانی عێراق بەڵام هیچکەسێک بە فەرمی خۆی ە بەرپرسی هێرشەکان رانەگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button