كەندەڵانەكانی بودجە

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی یاسین تەها
كێشمەكێشی سەدرییەكان و بەرەی حەشدی وەلائی لە نمایشی چەكی سەر شەقامەكانەوە، (شوبات و ئازار) دوێنێ شەو چووە ناو ئەنجومەنی نوێنەران و گوزرێكی گەورەی دا لە ئامادەكارییەكانی پەسەندكردنی بودجەی 2021.
بودجەی درەنگكەوتووی ئەمساڵ كە لەناوەڕۆك و كڵێشەدا جیاوازی هەیە لەوانەی پێش خۆی، پاش تێپەڕاندنی گرێی پشكی هەرێم بە ڕەزامەندی حكومەت و زۆرینەی هێزە شیعەكان، ئێستا دیلی توڕەیی ئێران و تاڕادەیەكیش ناڕەزایی توركیایە لە بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار چونكە دەرفەتی كەڵك وەرگرتنی هەردوولایانی لە بازاڕ و سامانی عێراق زۆر بەرتەسك كردووەتەوە، ئەلبەت بۆ ئێرانییەكانیش زیانەكە زۆرتر و فرە ڕەهەندترە و پاشەكشەی زۆری فرۆشی ڕۆژانەی بانكی ناوەندییش لە دۆلار ئاماژەیەكی ڕوون لەمبارەیەوە.
جیا لە بەهای دۆلار شەڕی بودجە بەدیوێكیتردا شەڕی پشتیوانانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و نەیارانی ئەم پڕۆسەیە لە بەغدا، باوەڕێكی بەهێزیش هەیە ئەویش لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی تاران وەستابێت لەناوەڕاستی ئەمساڵ، لەسایەی ئەم دۆخەشدا ئەگەری گەیشتن بە لێكگەیشتن لەهەمووكات ئەستەمترە هەرچەند گرێ كوێرەی زۆربەی پرسە جومگەییەكانی عێراق لە كاتژمێرەكانی كۆتاییدا كراونەتەوە.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button