ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی کەسێک 10 ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات

لڤین:

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار تەرخاندەكات بۆ هەر كەسێك زانیاری لەسەر سەلیم عەیاش، تۆمەتباری كوشتنی ڕەفیق حەریری، سەرۆك وەزیرانی كۆچكردووی لوبنان ئاشكرابكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە تویتەر بڵاویكردەوە، بەدوای سەلیم عەیاش دەگەڕێت كە “ئەفسەرێكی گەورەیە لە یەكەی تیرۆری سەر بە ڕێكخراوی حزبوڵای لوبنانی”.

وەزارەتەکە لە رێیی پێگەیەکی سەر بەخۆیەوە بڵاویکردووەتەوە، خەڵاتەكە دەگاتە 10 ملیار دۆلار بۆ ئەو کەسانەیە کە زانیارییەكەیان ببێتە هۆی ڕێگری لە لەوکەسە کە “كاری تیرۆرستیی نێودەوڵەتی دژ بە كەسانی ئەمریكی یان دامەزراوە ئەمریكییەكان” ئەنجام بدات.

سەلیم جەمیل عەیاش بە كوشتن و ئەنجامدانی كاری تیرۆرستی پەیوەندیدار بە كوشتنی حەریری و 21 كەسی دیكە تۆمەتباركرا، بە غیابی سزادرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button