کورد چۆن بەغدادی بەوەرگرتنی پارەی نەوت رازیکرد؟

لڤین:
وەفدی هەرێم بە لایەنە شیعەکانیان وتووە پارەی نەوت وەربگرن لە نەوتەکە خۆی باشترە لەبەر ئەوەی “سبەی بۆریەكەمان تەقێندرایەوە یا وتمان كێشەمان هەیە و كێڵگە نەوتیەكانمان پەكی كەوتوە و ناتوانین نەوت بنێرین، ئێوە چی دەكەن”
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە گفتوگۆكانی دوێنێی ناو لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاشکرایکرد دوای کۆبونەوە فەرمیەکە یەکێک لە ئەندامانی شیعەی لیژنەی دارایی چووە بۆلای و وتویەتی “جەماعەتی هەرێم پێیان گوتوین نرخی نەوتەكە وەربگرن لە ئێمە بۆ ئێوە زۆر باشترە سبەی بۆریەكەمان تەقێندرایەوە یا وتمان كێشەمان هەیە و كێڵگە نەوتیەكانمان پەكی كەوتوە و ناتوانین نەوت بنێرین، ئێوە چی دەكەن”.
ئەو پەرلەمانتارە کوردە دەشڵێی لە کۆبونەوەکەی لیژنەی دارایی پرسیاری کردووە “ئێوە لە مادەی یانزە برگەی ئەلف داوای بەهای نەوت دەكەن، بەهای نەوت هەر دەبێ بە مەقاصە، كەچی لە برگەی (ها) قفڵتان كردوەو مەجالی مەقاصەتان بڕیوە، بۆ نایبەستنەوە بە قانونی ئیدارەی مالییەوە مادەی ۲۷ بڕگەی ٥، سەرۆكی لیژنەكە گوتی؛ با بەوپەری راشكاوییەوە رونی بكەمەوە ئەو بڕگەیە بۆیە لابراوە تا وەكو ساڵی ۲٠۱۹ نەبێت، و ئەگەر هەرێم پابەند نەبو بەغدادیش هیچ نەنێرێ”.
هۆشیار عەبدوڵا ئاشکراشی دەکات لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەیدا بۆی روون بووەتەوە کە “ئەگەر هەرێم نەوتی رادەست بكردایە نەك داهات قازانجی زیاتر بوو و پارەی زیاتر بۆ دەهات .
ئەوەشی روونکردووەتەوە “پارتیو یەكێتی هەفتەی رابردوو وتیان رێككەوتنەكە تێكدراوەو رازی نابین، كەچی دوێنێ بێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەك بكەن لەو دەسكاریانەی شیعەكان كردویانە، دەنگیان بە رێككەوتنەكە دایەوەو ئێمە دەنگمان نەدا”.
پەرلەمانتارە کوردەکە دەشڵێت “وەفدی هەرێمو پارتیو یەكێتی یەك شتیان لا گرنگە ئەویش ئەوەیە خۆیان بەردەوام بن لە فرۆشتنی نەوت، جا موچە چاك دەبێ یان نا، داهات لە بەغدادوە دێ یان نا بۆیان گرنگ نیە
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21