عەلی قەرەداغی وەڵامی وەزیرێکی فەڕەنسا دەداتەوە

لڤین:

ئەمینداری گشتی یەكێـتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، وەڵامی وەزیرێکی فەرەنسا دەداتەوە لە داوای کردبوو لە وتاری هەینیدا رێ بدەن بە هاوسەرگیری نێو رەگەزبازەکان.

عەلی قەرەداغی، وەڵامی وەزیرێکی فەرەنسا دەداتەوە و دەڵێت: هاورەگەزخوازیی دەستدرێژییە بۆ سەر سروشتی خۆڕسكی مرۆیی و پیرۆزی خێزان و سۆزە سروشتییە پاكەكانی باوك و دایك و منداڵان.

ناوبراو دەشڵێت “دەبێت هەوادارانی هاوڕەگەزبازیی چارەسەر بكرێن و بنێردرێن بۆ نەخۆشخانەكان تا هۆكاری ئەو رەفتارە نامۆیەیان بزانرێت”.

قسەکانی قەرەداغی لە وەڵامی مارلین شایپا، وەزیری كاروباری هاوڵاتیبوون لە فەرەنسا هات کە داوای لە وتاربێژانی مزگەوتەكانی وڵاتەكەی کردبوو لە وتارەكانی رۆژانی هەینیدا، مافبدەن بە كەسانی هاوڕەگەزخواز لە هاوسەرگیریدا.

ئەمینداری یەکێتی زانایانی ئاینی ئاماژەی بەوەکردووە ئەو بڕیارانە بڕیاری توڕەكردن و وروژاندنی هەستی بەرامبەرەكانە، راشیگەیاندووە  دەشڵێت، ئەم بڕیارە سێ هەڵەی تێدایە کە دژایەتی علەمانیەتە بەوەی دەستوەردەداتە کاروباری ئایینی و  دوورویی تێدایە ئەگەر تەنها داوا لە موسڵمانان بکات پشتگیری بکەن و ئاینەکانی تر پەراوێزبخات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button