لە کەمپی هۆڵی کەسوکاری چەکدارانی داعش٢٣ کەس دەستگیرکران

لڤین:

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە کەمپی هۆڵ ٢٣کەس دەستگیرکران کە چوار کەسیان پلەداری داعشن.

ئەو ئۆپەراسیۆنەی ماوەی دوو رۆژە لە ژێرناوی ئۆپەراسیۆنی ” ئاسایش و مرۆیی” ی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کەمپی هۆڵ دەستیپێکردووە بەردەوامە  رایانگەیاند تا ئێستا ٢٣ کەسی سەر بە داعش دەستگیرکراون.

لەناو ئەو کەسانەی دەستگیر کراون ئەبوئەکرەم هاشم شیلالە.بەرپرسی کاری سەربازی کەمپەکە، ئەبوو محەمەد ئاکێل ڕەسمێل حسێن بەرپرستی ڕێکخستنی کەمپەکە لەگەڵ دوو کەسی دیکە کە بەرپرسیارێتیان هەبووە.

دوینێ هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایانگەیاند بە مەبەستی رێکخستنەوەی کارەکانی کەمپەکە ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردووە، ئەوەس بەهۆی ئەوەبووە کە لە نێو کەمپەکەدا سیستەمێکی سەر بە داعش بەرێوە دەرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button