لە سلێمانی 7 شوێنی گەشتیاریی داخران

لڤین:
بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی 7 شوێنی گەشتیاریی داخست.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنمایەکان ، 7 شوێنی جیاواز کە مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە لە لایەن لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داخران”.
ئەو شوێنانە دەکەونە هاوینە هەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەقی شاری سلێمانی، کە خۆیان لە ( ڕێستۆرانت و خواردن و خواردنەوە و فرۆشگای مەی و کەپری حەوانەوە دەبیننەوە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە “هەریەک لەو 7 خاوەن مۆڵەتە، چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچوونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدینەکراوە، هەر بەو هۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسای کرانەوە “.