نێچیرڤان بارزانی لە فەرەنسا لەگەڵ ماکرۆن کۆدەبێتەوە

لڤین:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، سبەی  نێچیرڤان بارزانی، لە فەرەنسا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد به‌ بانگهێشتی فه‌رمیی  ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك کۆماری فه‌ره‌نسا،  نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ی له‌ كۆشكی ئیلیزێ له‌ پاریس له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه‌.

سەرۆکایەتی هەرێم لە بارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەی هەردوولا “بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، پرسی کۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، گرنگیی هاوكاری و هاوبه‌شیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button