دوای 48 کاتژمێر کۆرپەیەکی شەش مانگە لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکە ڕزگار کرا

لڤین:
تیمە فریاگوزارییەکانی میسر، دوای 48 کاتژمێر توانیان کۆرپەیەکی شەش مانگەی شیرە خۆرە بەزیندووی لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکە ڕزگار بکەن.
ڕۆژی 27ی ئەم مانگە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شەقامی سوێس، لە رۆژھەڵاتی قاھیرە رووخاو بەهۆیەوە تائێستا 25 كهس مردون و 25 كهسی دیکەش بریندابوون و ژمارەیەک کەسیش ڕزگار کراون و چهند تیمێكی تایبهت به رزگاركردنی بریندارانی روداوەکەش بەردەوامن بەدوای قوربانیانی دیکەدا.
لەچوارچێوەی گەڕان بەدوای قوربانییەکانی باڵەخانە ڕووخاوەکەی میسردا، تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، توانیان دوای زیاتر لە 48 کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر ڕووداوەکەدا کۆرپەیەکی تەمەن شەش مانگی شیرە خۆرە بە زیندوویی ڕزگار بکەن.
دۆزینەوەی ئەو منداڵە شیرە خۆرەیە لە کاتێکدایە کە دایک و باوکی ساواکە و خوشکەکەی بە مردوویی لە ڕووداوەکەدا دۆزرانەوە، تیمەکانی ڕزگارکردن هێشتا بەدوای براکەی تری ئەو کۆرپەیەدا دەگەڕێن.