له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌با فەرمانبەرێک ته‌قەی له كچێك کرد و كوشتی
لڤین:
ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌با لەلایەن فەرمانبەرێکەوە تەقە لە کچێكی دیکەی فەرمانبەر كرا‌و كوژرا.
بەپێی زانیارییەکان “کچەکە فەرمانبەرە لە وەزارەتی کارەبا و ماوەی چەند ڕۆژێکە لە کوڕێک مارە کراوە، کوڕێکی دیکە کە فەرمانبەر بووە لە وەزارەتی کارەبا دڵی پێوە بووە و کە زانیویەتی مارە کراوە ئەمڕۆ لەناو گۆڕەپانی وەزارەتی کارەبا تەقەی لێكردووە و دەستبەجێ کوشتویەتی”.
لە ئێستادا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەقەکەرەکەش دەستگیر کراوە.