دوو کاروانی سەربازی هاوپەیمانان لە بابل و دیوانیە کرانە ئامانج

لڤین:

کاروانی ئۆتۆمبێلی سەربازانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارەکانی بابل و دیوانییە بە بۆمبی چێنراو کرانە ئامانج.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە نزیک پارێزگای دیوانییە بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی گڕی گرتووە، ئاماژە بەوەشکراوە کە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتەوە.

هەروەها لەسەر ڕێگای خێرای شاری بابل، لە هێرشێکی دیکەدا کاروانێکی تری سەربازی هاوپەیمانان بە بۆمب کرایە ئامانج، بەڵام ئەم ڕووداوەش زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە و تەنها ئۆتۆمبێلەکان زیانیان پێگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button