بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخەکە بەمجۆرەبێت ناچارین كه‌ره‌نتینه‌ رابگەیەنینەوە

لڤین:

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باس لە هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان هەروەها ئاماژەش بەڕێکار و چارەسەرەکان دەکات و دەڵێت: ئە‌گە‌ر ئە‌مشێوازە‌ بە‌ردە‌وام بێت زە‌نگی مە‌ترسی زۆر نزیکە‌ و ناچارین كه‌ره‌نتینه‌ی نیمچەیی رابگەیەنینەوە.

د. ڕەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا قسەی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكاکردووە.

لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکرد” ئێمە‌ پێشتریش هە‌رلە‌سە‌رە‌تای مانگی یە‌کە‌وە‌ باسمان لە‌وە‌ دە‌کرد لە‌سە‌روبە‌ندی ناوە‌ڕاستی مانگی سێ بە‌دواوە‌ هە‌ڵکشانێکی بە‌رچاو لە‌ڕێژە‌ی تووشبووان و بە‌تایبە‌تی بە‌کۆرۆنا گۆڕاوە‌کە‌ دێتە‌پێش واتە‌ چاوە‌ڕوانکراو بوو، ئێمە‌ نزیکی پێش مانگی سێ-شە‌وە‌ بە‌بە‌ردە‌وامی ئە‌وکات لیژنە‌ی باڵای ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی کۆرۆنا دوو هە‌فتە‌ جارێک دادە‌نیشت هە‌تا وایلێدە‌هات ئێستاش زووتریش دادە‌نیشێت، پێشنیاری ئە‌وە‌مانکرد بە‌دە‌ر لە‌خۆپارێزی بۆ بە‌رگرتن لە‌بڵاوبوونە‌وە‌ پێویستە‌ بە‌ر لە‌سە‌رچاوە‌کە‌ بگیرێت هە‌وڵبدرێت سە‌رچاوە‌ی بڵاوبوونە‌وە‌کە‌ تا چ ڕێژە‌یە‌ک بتوانرێت ڕێی لێبگیرێت.”

د.ڕەهێل فەرەیدوون ڕونیکردەوە “ئێمە‌ پێمانوابوو سە‌رچاوە‌کە‌ (سەرچاوەی بڵاوبونەوەی جارێکی تری کۆرۆنا) لە‌هاوڵاتیانی ناوە‌ڕاست و باشوری عێراقە‌وە‌یە‌ دێت بۆیە‌ هە‌رزوو کۆمە‌ڵێک پێشنیار و ئە‌گە‌رمان خستە‌ بە‌ردە‌م لیژنە‌ی باڵا هە‌م لە‌وە‌زارە‌تی ناوخۆ و لە‌پارێزگارە‌کان لە‌بە‌ڕێوە‌بە‌ری ئیدارە‌ سە‌ربە‌خۆکان، ئە‌مانە‌ هە‌مووی ئێمە‌ باسمان دە‌کرد کە‌پێویست دە‌کات ڕێی لێبگرین بە‌ڵام سە‌رە‌تا بە‌هۆی ئە‌و کێشە‌ ئابوریانە‌ی لە‌کوردستان و گە‌شتیاری بە‌ڕاستی نە‌چوونە‌ ژێرباری ئە‌مە‌ هۆکارێک بوو لە‌هۆکارە‌ سە‌رە‌کییە‌کان، هۆکارێکی دیکە‌ش ئە‌وە‌بوو بە‌ربە‌ردە‌وامی بینیمان هاوڵاتیان زۆر کە‌متە‌رخە‌من یاخود تاڕادە‌یە‌کی زۆر پێیان وایە‌ ئە‌م کۆرۆنایە‌ تە‌واو بووە‌ و ئە‌وە‌شی کە‌هە‌یە‌ مە‌ترسیدار نییە‌ و بە‌س قسە‌یە‌ و هە‌رلایە‌ک بە‌شێوازێک بۆیە‌ بە‌ڕاستی ئە‌مە‌ش وایکرد لە‌گە‌ڵ سە‌رچاوە‌کە‌دا زۆر خێرا ژمارە‌کان ڕۆژ بە‌ڕۆژ زیادبکات.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی وت” تە‌نانە‌ت ئێمە‌ پێش نە‌ورۆزیش باسمان لە‌وە‌کرد لە‌سە‌رە‌تای مانگی سێ هە‌رچونێک کراوە‌ با گە‌شتیاری وئە‌وانە‌ نە‌بێت بە‌ڵام بە‌داخە‌وە‌ چ ڕێکارە‌کانی خۆپارێزی نە‌ک تاڕادە‌یە‌کی کە‌م جێبە‌جێکرا بە‌ڵکو لە‌پشووە‌کانی نە‌ورۆزدا بە‌هیچ شێوازێک ڕێکارە تەندروستییەکان جێبە‌جێ نە‌دەکرا ڕاستە‌ لە‌دە‌شت و دە‌ر و لە‌هە‌وای کراوە‌دا بوون بە‌ڵام قە‌رە‌باڵغییە‌کان بۆخۆی کاریگە‌ریە‌کی سە‌رە‌کیان هە‌بوو.”

د.ڕەهێڵ فەرەیدوون دەشڵێت” ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر وە‌زارە‌تی تە‌ندروستیە‌ ئێمە‌ پێشنیار دە‌کە‌ین، پێشنیارە‌کانمان لە‌سە‌ر بنە‌مای دووشتە‌ یە‌کێکیان ئە‌و ئامارانە‌یە‌ کە‌بە‌بە‌ردە‌وام دە‌یان بینین و ڕۆژانە‌ زیاد دە‌کرێن، دووە‌مش مە‌نتیق و بنە‌ما زانستیە‌کە‌یە‌ وامان لێدە‌کات بڵێین بارودۆخە‌کە‌ بە‌رە‌و لایە‌نێکی خراپتر دە‌ڕوات بە‌ڵام وە‌کو باسمکرد ئێمە‌ نیین بڕیاردە‌دە‌ین بۆنموونە‌ ئێستا ئە‌و حاڵە‌تە‌ی کە‌هە‌یە‌ دە‌وام کردنە‌، زانکۆ و پە‌یمانگاکان دە‌وام دە‌کە‌ن کە‌رتی پە‌روە‌ردە‌ قۆناغە‌کانی 1-11 دە‌وام ناکە‌ن، قۆناغی 12 دە‌وام دە‌کات، ناوبازاڕ و شوێنە‌گشتیە‌کان هە‌یە‌ من بۆخۆم ئێستا لە‌شاری هە‌ولێرم قە‌رە‌باڵغییە‌کان هە‌ر قە‌رباڵغی پێش کۆرۆنایە‌ ئە‌مانە‌ هە‌مووی بۆخۆی کاران ئێمە‌ کە‌پێشنیارە‌کە‌ دە‌کە‌ین بە‌ڕاستی پێشنیار بە‌مشێوازە‌ ناکە‌ین بە‌ڵام تاچە‌ند جێبە‌جێ دە‌کرێت؟.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم سەبارەت بەپڕۆسەی خوێندن وتی”ئێستاش ئە‌وە‌ی کە‌ کراوە‌ چ وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵاوە‌ دە‌سە‌ڵاتیان دراوە‌تێ کە‌ئە‌م ماوە‌یە‌ بە‌پێی پێویستی خۆیان بڕیار بدە‌ن، من ناڵێم بێ بە‌رنامە‌ییە‌ بە‌ڵام بۆتە‌هۆی ئە‌وە‌ی بە‌چە‌ند شێوازێک مامە‌ڵە‌ بکرێت ئە‌مە‌ بۆخۆی مە‌ترسیدارە‌ بە‌رە‌و ئە‌وە‌مان دە‌بات ڕێژە‌کان زیاتربن لە‌توشبوون، لە‌مردووان هە‌روە‌ها ناچارمان دە‌کات ئێمە‌ ئە‌گە‌ر کە‌رە‌نتیە‌ی نیمچە‌یی ڕابگە‌یە‌نیین ئە‌وە‌ش بە‌ستراوە‌تە‌وە‌ بە‌وە‌ی ئە‌و خاڵانە‌ی پێشووتر تاچە‌ند ئێمە‌ کە‌متە‌رخە‌م بین زووتر دێت.”

سەبارەت بەئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، د.ڕەهێڵ فەرەیدوون ڕایگەیاند” مە‌رج نییە‌ کە‌رە‌نتینە‌ی تە‌واوە‌تی بێت لە‌م قۆناغە‌دا بە‌ڵام ئە‌گە‌ر بارودۆخە‌کە‌ وە‌کو ئێستا بە‌ردە‌وام بێت من دڵنیام کە‌ ناچاردە‌بین کە‌رە‌نتینە‌ی نیمچە‌یی جارێکی تر بڕیاری لێدە‌درێتە‌وە‌ ئە‌گە‌ر ئامارە‌کان و ڕە‌وشە‌کان ئە‌گە‌ر بە‌مشێوازە‌ ڕۆژبە‌ڕۆژ بە‌رە‌و هە‌ڵکشانی بە‌ردە‌وام بڕوات.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری ئەوەی دا هەمان دۆخی ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە لەڕووی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن بەکۆرۆنا، لەو ڕوەوە دەڵێت” دۆخە‌کە‌ لە‌ئاستێکدایە‌ هە‌مان ئاماژە‌کانی ساڵانی ڕابردووە‌، ساڵی ڕابردوو نزیکە‌ی لە‌مکاتانە‌دا بوو کە‌شە‌پۆلی یە‌کە‌م هە‌ڵکشانی بە‌خۆوە‌ دی و بڵاوبوویە‌وە‌ ئە‌مە‌ش کە‌شە‌پۆلی سێیە‌مە بە‌ڕاستی هە‌مان ئاماژە‌کانی ساڵی ڕابردوو هە‌ن واتە‌ شتێک نییە‌ بڵێین تازە‌یە‌و هاتووە‌ لە‌بە‌رئە‌وە‌ هۆکارە‌ سە‌رە‌کیە‌کانی ئە‌و دوو شتە‌یە‌ لایە‌کیان ئە‌وە‌یە‌ کە‌هاوڵاتی ڕێکارە تەندروستییەکان جێبە‌جێ ناکات لایە‌نی دووە‌میش ئە‌وە‌یە‌ کە‌زۆرجار لە‌شارە‌کان و لە‌ئیدارە‌کان هە‌ریە‌کە‌و بە‌جیا مامە‌ڵەی لە‌گە‌ڵدا دە‌کات ئە‌مە‌ بۆخۆی گرفتە‌ بە‌ڕاستی بێبە‌رنامە‌یی نییە‌ بە‌ڵام هە‌رکە‌سە‌و بۆخۆی ئەمەش دە‌رئە‌نجامە‌کە‌ی باش نابێت.”

“گە‌ورە‌ترین کێشە‌ لە‌لایە‌ن لیژنە‌ی باڵا وە‌کو وتم ئێمە‌ وە‌کو بڕیاردە‌ر نیین ئێمە‌ پێشنیار دە‌کە‌ین لە‌سە‌ربنە‌مای ئامار و بارودۆخە‌کە‌ی کە‌هە‌یە‌ بە‌ڵام ئە‌وە‌ی کە‌بڕیار دە‌دات لیژنە‌ی باڵایە‌، دووە‌م گرفتە‌کە‌ لە‌وە‌دا بوو کە‌ ئە‌م حاڵە‌تە‌ زۆری خایاند و هاوڵاتیانی ئێمە‌ بە‌جۆرێک بۆچونیان وایلێهاتبوو کە‌ئیتر تە‌واو کۆرۆنا هە‌ر بوونی نییە‌ چونکە‌ خە‌ڵکێکی زۆری تووشکردووە‌ و کە‌س نە‌ماوە‌ تووش نە‌بێت و جارێکی تر نایە‌تە‌وە‌ واتە‌ ئە‌مانە‌ بوون کە‌لایە‌نە‌ دە‌رونیە‌کە‌ی هاوڵاتیانن بە‌شێوازێکی گشتی بۆنموونە‌ فڵان شار دە‌یە‌وێت ئە‌وە‌بکات لە‌ڕێگە‌ی کە‌ناڵە‌کانی ڕاگە‌یاندنە‌وە‌ بینرا ئە‌م نە‌ورۆزە‌ نە‌ورۆزی کۆرۆنا نە‌بوو بە‌ڵکو نە‌ورۆزی ساڵانێک بوو نە‌ک کۆرۆنا کە‌ هیچ کێشە‌یە‌ک بوونی نە‌بووە‌.”د.ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستی وایوت”

دەربارەی کاریگەری ئاهەنگ و گەشتەکانی نەورۆز لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بەکۆرۆنا؟ د.ڕەهێڵ فەرەیدوون دەڵێت” ئە‌ی چۆن کاریگە‌ری نابێت، گرفتی کۆرۆنا یان هە‌رجۆرە‌ ڤایڕە‌سێکی دیکە‌ چییە‌ بە‌رکە‌وتن و کۆنتاکتە‌، کاریگە‌ریە‌کە‌شی ڕۆژبە‌ڕۆژ زیاتر دە‌ردە‌کە‌وێت چونکە‌ وە‌کو باسمکرد کۆنتاک هە‌بێت بۆنموونە‌ من هە‌ڵگربم و هیچ نیشانە‌یە‌کم لە‌سە‌ر دە‌رنە‌کە‌وتووە‌ کە‌زۆریش ئە‌مانە‌ ڕوویداوە‌ نە‌ک لە‌ وڵاتی ئێمە‌ لە‌زۆربە‌ی وڵاتاندا چونکە‌ بە‌شی زۆری توشبووان( Miner symptoms)واتە‌ نیشانە‌ی کە‌میان هە‌یە‌ (Critical symptoms) واتە‌ نیشانە‌ی ئاڵۆزیان نییە‌ تادە‌رکە‌وێت و ڕاستە‌خۆ بچنە‌ نە‌خۆشخانە‌کان بۆیە‌ بە‌رکە‌وتە‌ زیاد دە‌بێت کە‌ هە‌ڵگرە‌کان زیاد دە‌بن و لانی کە‌م 48-72 کاتژمێر کە‌سێکی بە‌رکە‌وتە‌ نیشانە‌کانی تێدا دە‌ردە‌کە‌وێت بۆیە‌ لە‌نە‌بونی کاتی پێویست شیکاری دە‌کات و هیچ نیشانە‌یە‌کی لە‌سە‌ر نییە‌ و قە‌ڕە‌باڵغ و تێکە‌ڵ دە‌بێت کە‌ تێکە‌ڵیش بوو، دە‌رئە‌نجامە‌کە‌ی ئە‌وە‌ بڵاودە‌بێتە‌وە‌ بە‌ڕێژە‌یە‌کی بە‌رفراوان و دە‌بینیین ڕۆژبە‌ڕۆژ ئامارە‌کان هە‌ڵدە‌کشێن.” دەربارەی دۆخی نەخۆشخانەکانی هەرێم لەڕووی بوونی تووشبووانی کۆرۆنا تێیاندا؟ بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی” دۆخی نە‌خۆشخانە‌کان لە‌ئێستادا ئە‌و خراپە‌ نییە‌ بە‌ڵام بە‌و شێوازە‌ بە‌ردە‌وام بێت خراپ دە‌بێت و خراپیە‌کە‌ش لە‌وە‌یە‌ وە‌کو ساڵی پار و هاوشێوە‌ی زۆربە‌ی زۆری وڵاتان بە‌ڕاستی ئیستیعابی ئە‌و نە‌خۆشانە‌ ناکات.”

د.ڕەهێڵ فەرەیدوون سەبارەت بە پێشبینییان بۆ دۆخەکە؟ وتی” پێشبینیە‌کە‌ی من ئە‌وە‌یە‌ لە‌ڕووی زانستییە‌وە‌ ئە‌گە‌ر هە‌ڵسە‌نگاندن بۆ ئە‌م بارودۆخە‌ بکرێت خراپتر دە‌بێت.”

 

 

د.ڕەهێڵ فەرەیدوون ئاماژەی بەوەکرد کە لێدانی زەنگی مەترسیدار بۆ دۆخی خراپی تەندروستی سەبارەت بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان لەسەر کات وەستاوە، لەو ڕوەوە دەڵێت” ئە‌وە‌ کە‌وتۆتە‌وە‌ سە‌ر کات کە‌ناتوانم بڵێم بە‌یانی یان دوو بە‌یانییە‌ بە‌ڵام تە‌نها ئە‌وە‌ هە‌یە‌ بە‌ردە‌وام بوون لە‌م شێوازی مامە‌ڵە‌ و قە‌رە‌باڵغی و هاتوچۆ و کاڵ و کرچی لە‌جێبە‌جێکردنی ڕێنماییە‌کان کە‌جێبە‌جێ ناکرێت، ئە‌وە‌تا من لە‌شوێنێک ئیشم هە‌یە‌ و پیاسە‌دە‌کە‌م لە‌سە‌د کە‌س پێنج کە‌سم نە‌بینیووە‌ بە‌ماسکە‌وە‌ لە‌بە‌رئە‌وە‌ بە‌ڕاستی مە‌ترسی نزیکدە‌بێتە‌وە‌ و لە‌نزیکبوونە‌وە‌دایە‌ بە‌ڵام ناتوانم بڵێم لە‌فڵان ڕۆژدایە‌.”

هەروەها وتیشی” ئە‌گە‌ر ئە‌مشێوازە‌ بە‌ردە‌وام زە‌نگی مە‌ترسی زۆر نزیکە‌، واتە‌ من پێشبینی دە‌کە‌م نە‌گە‌ینە‌ ڕە‌مە‌زان واتە‌ لە‌دوو هە‌فتە‌ی ئایندە‌دا ڕێژە‌کان زۆر بە‌رزدە‌بنە‌وە‌ بۆ زانیاریش ئە‌و ڕێژانە‌ی کە‌بڵاودە‌کرێتە‌وە‌ هە‌ر ئە‌وە‌ نییە‌ ئە‌وە‌ تە‌نها ئە‌وانە‌ن کە‌هاتووچۆی سە‌نتە‌رە‌کانی حکومە‌ت دە‌کە‌ن لە‌نە‌خۆشخانە‌کان و تاقیگە‌کان خە‌ڵکی زۆری دیکە‌ش هە‌یە‌ کە‌دە‌چنە‌ کلینکە‌ تایبە‌تە‌کان نیشانە‌کانیان وە‌کو پێویست نییە‌ و کە‌مە‌ ماینە‌رە‌ بە‌ڕاستی لە‌بە‌رئە‌وە‌ ناچنە‌ نە‌خۆشخانە‌کان و خۆیان تۆمارناکە‌ن و لە‌ماڵە‌وە‌ن.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی چی دەکەن وەک ئەوەی خۆت وتت تا ئێستاش هەندێک کەس بڕوا بەبوونی کۆرۆنا ناکات کەلەهەرێم کەبەو شێوازە دۆخەکە مەترسیدارە؟ د.ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی” تاکە‌ شت ئە‌وە‌یە‌ کە‌وە‌کو سە‌رە‌تای ساڵی پار ناچاربین بە‌ڕاشکاوانە‌تر و بە‌توندتر زیاتر ئامارە‌کان بخە‌ینە‌ڕوو بە‌بێ ئە‌وە‌ی بڵێین خە‌ڵک دە‌ترسێت و لایە‌نی دە‌رونی وایلێدێت، دووە‌میش دە‌بێت بە‌ڕاستی ڕۆژبە‌ڕۆژ ڕێکارە‌کانمان توندتر بکە‌ینە‌وە‌ و لیژنە‌ی باڵای ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی کۆرۆنا زیاتر هە‌وڵبدات کە‌سە‌رپشک کردنی دامودە‌زگاکان نابێت بە‌نمونە‌ پە‌روە‌ردە‌ دە‌وامی نییە‌ و خوێندنی باڵا هە‌یە‌تی، ئە‌م شتانە‌ دە‌بێت هە‌مووی بە‌یە‌ک ستاندە‌ر بێت وە‌کو ساڵی پار وە‌کو سە‌رجە‌م وڵاتانی دیکە‌ بە‌یە‌ک شێواز و بە‌یە‌ک بە‌رنامە‌ مامە‌ڵە‌یان لە‌گە‌ڵدا بکرێت.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەشڵێت” چونکە‌ ئە‌گە‌ر وانە‌بێت بە‌ڕاستی نە‌لە‌نە‌خۆشخانە‌کان جێگە‌ دە‌مێنێت هە‌رچە‌ندە‌ من پێموانییە‌ ” کریتکڵ” کە‌یسە‌کان، کە‌یسی ئاڵۆز زیاتر دە‌بێت وە‌کو ئە‌وە‌ی ساڵی پار بە‌ڵام ڕێژە‌یە‌کی زۆر هە‌یە‌ چونکە‌ خێرا بڵاودە‌بێتە‌وە‌ بۆیە‌ لە‌گە‌ڵ ئە‌و ژمارە‌ زۆرە‌دا نە‌خۆشخانە‌کانیش وایان لێدێت کە‌بە‌شی ئە‌وە‌ ناکە‌ن نە‌خۆشی تێدا بمێنێتە‌وە‌ بە‌هیوای ئە‌وە‌ی نە‌گە‌ینە‌ ئە‌و حاڵە‌تە‌ بە‌ڵام ئاوا بڕوات من دڵنیام لە‌وە‌ی لە‌ماوە‌یە‌کی کە‌مدا بە‌ڕاستی دە‌گە‌ینە‌ حاڵە‌تی مە‌ترسیدار وە‌کو ساڵی پار توقێنە‌ر بێت لە‌لامان.”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button