یاد نەقشبەندی: نەک ناوەندەکانی خوێندن هەموو کۆبوونەوەیەک هۆکارە بۆ هەڵکشانی ئامارەکان

لڤین:

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەک تەنها قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵکو هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک، بەبێ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی هۆکاری روودانی ئەوەن کە ئامارەکان خێرا هەڵبکشێن.

یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک (بە تایبەت لە شوێنە داخراوەکاندا) بۆ هەر بابەتێک بێت، بەبێ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی هۆکاری روودانی ئەوەن کە ئامارەکان خێرا هەڵبکشێن و نەخۆشخانەکان جارێکیتر پڕببنەوە لە توشبووانی کۆرۆنا.

ئەو روونیدەکاتەوە: نەک تەنها (قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) کە زۆر باس و خواسی لەسەرە!! وەک ئەوەی تەنها ئەو شوێنانە سەرچاوەی هەڵکشانی ئامارەکان بێت؟؟ لە کاتێکدا بە دڵنیای ئەگەر لە(قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان) تا ڕادەیەکی باش ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکرێن، ئەوە بێگومان لە هەموو ئەوانیتر بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ ناکرێن!.

ئەو پێی باشە “دەبێت وردتر و چڕتر و زانستیانەتر کار لەسەر بابەتی تاک پارێزی بکرێت، وە پێشنیارەکانی کەرتی تەندروستی زیاتر بە هەند وەربگیرێ”.

ئەوەش دوای ئەوە دیت کە ماوەی دوو رۆژە ئامارەکانی توشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزبوونەوە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button