چوار توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماری كۆرۆنای ئەمڕۆ یەكشەممەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند چوار توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی تەندروستی شارەکە بڵاوی کردووەتەوە 21 توشبووی نوێ لە نەخۆشخانەکان داخڵ كراون و نۆ توشبوو چاكبونەتەوە.
ئامارەکانی تەندروستی شارەکە ئەوەشیان روونکردووەتەوە کە لە ئێستادا لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە91 توشبووی كۆرۆنا ماونەتەوە.