لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 500 کۆچبەر دەستگیرکراون

لڤین:
تیمە ئەمنییەکانی لیبیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 500 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا تێپەڕبن کە ژن و منداڵ لە نێویاندا بوون.
بەپێی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) لە دوێنێوە 310 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون و ڕەوانەی لیبیا کراونەتەوە.
کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان برانە ناوەندی دەستبەسەرکردن، ئەوەس لە کاتێکدایە کە لیبیا بووە بە گرنگترین خاڵ لە ڕێڕەوەکانی ئەوڕوپا بۆ کۆچبەرانی نایاسایی.