مەزڵوم کۆبانی داوایەکی بەپەلە لە لایەنە کوردیەکان دەکات

لڤین:
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی، داوا دەکات هەردوو لایەنی کوردی ناکۆکیەکانیان لە میدیاکانەوە رابگرن و بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان.
مەزڵوم کۆبانێ، رایگەیاند، ئێمە وەک سپۆنسەر و پشتیوانیکار لەگەڵ دۆستە ئەمریکیەکانمان بەردەوامین هاندانی لایەنەکان بۆ دیالۆگ و دانوستانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا و پارتەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد بۆ یەکخستنەوەی گوتار و هەڵوێستی ئەو لایەنانە.
عەبدی، یەکێتی ریزەکانی کورد وەکو تەوەرێکی ستراتیژی بەناو دەکات و وتی: یەکێتی کورد بۆ ئێمە تەوەرێکی ستراتیژیە و بۆ داهاتووی ناو ماڵی کورد کاریگەری هەیە.
لە بەشی گفتوگۆی سەربازیدا کۆبانێ رایگەیاند، “ئەو لێدوان و تۆمەتانەی لە میدیاکاندا ئاڵوگۆڕیان کردووە بۆ زۆر مەسەلەی نێوان ئەو دوو لایەنە کەشێکی نەرێنیان دروست کردووە ” وتیشی پرسی پێشمەرگەپێشتر یەکلایی کراوەتەوە هەر چارەسەرێک هەبێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی دهوک دەبێت .
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوای لە دوو لایەنەکە کرد بگەڕێنەوە بۆ ئەو گفتوگۆیانەی “لەسەر داوای گەلی کورد و گەلی سوریا بە گشتی بە هەموو پێکهاتەکانییەوە و هیوای داهاتوویەکی گەش لەسەر بنەمای پتەوی تێگەیشتن و خۆشەویستی و براییەتی و بەرژەوەندی گشتی بونیاد نراون.
داواشیکرد ئەو خاڵانەی کە ماون بگێڕنەوە سەر مێزی گفتوگۆ ڕووبەڕوو قسەیان لەبارەوە بکرێت نەک لە ڕێگەی میدیاکانەوە وتیشی “ئێمە پێشتر تەئکیدمان کردەوە کە دیالۆگی کورد و کورد لە سوریا بەشێکە لە پڕۆسەیەکی فراوانتر، کە ئەویش دیالۆگی سوریا – سوریایە بە گشتی و ناکرێت لێک جیابکرێتەوە، وە ئێمە بەردەوام دەبین خەرجکردنی هەموو وزەکانمان بۆ ئەوەی ئەو پرۆسە سەخت و دژوارە دروست بکەین، کە ئایندەی سوریا و جەماوەرەکەی پشتی پێ دەبەستێت”.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21