عەلی باپیر وەڵامی دڵشاد گەرمیانی دەداتەوە

لڤین:
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بەبێ ئەوەی ناوی هیچ کەسێک بهێنێت وەڵامی دڵشاد گەرمیانی دەداتەوە و دەڵێت گۆڕانکاریەکانی ئەمجارەی کۆمەڵ سەرەتا لە ئەقڵ و دڵی خۆیەوە دەرچوون.
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان بابه‌تێك به‌ناو و نیشانی، كۆمه‌ڵ و گۆڕانكاریی: له‌كوێوه بۆكوێ؟ بڵاوده‌كاته‌وه،بە بێ ئەوەی ناوی بهێنێت وەڵامی دڵشاد گەرمیانی دەداتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە وتارەکەیدا دەڵێت “ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ئه‌مجاره‌ی كۆمه‌ڵ، سه‌ره‌تا له عه‌قڵ و دڵی خودی به‌نده‌وه هه‌ڵقوڵیون و، دواتر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی كۆنگره ته‌به‌ننییان كردن و پشتگیری‌یان كردن، باهیچكه‌س له‌وباره‌وه دوودڵیی و گومانی نه‌بێ”.
عەلی باپیر ئەوەشی وتووە “ئومێدیشم وایه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناومانن و، ئه‌وانه‌ی له‌داهاتووشدا ده‌یاننێین، هۆكاری زیاتر‌و باشتر گه‌شه‌پیدان و به‌ره‌وپێشبردنی كار‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامییمان بن و، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له‌دین و ژین تێگه‌یشتوون، هه‌رگیز ڕێ به‌خۆیان ناده‌ن، له‌باره‌ی داهاتووه‌وه “كه نادیار (عیب)ه” هه‌ڵبڕه‌رانه (بالقطع) قسه بكه‌ن”.
ئەو دەشڵێت “كه‌سانێكیش كه له‌جیاتی ورد خوێندنه‌وه‌و باش تێگه‌یشتنی كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی به‌نده‌و، دواتر هه‌ڵسه‌نگاندن (تقییم)ی بابه‌تییانه، توانج و پلارو قسه‌ی ناشایسته ده‌كه‌ن، دوعای خێریان بۆ ده‌كه‌م و، با دڵنیابن به‌و ڕه‌فتاره ناشه‌رعییانه‌یان، هیچ به‌هیچ ناكه‌ن و، جگه له‌عه‌یبداریی و گوناهباریی، هیچ ناچننه‌وه”.
سەرۆکئ کۆمەڵ لە نوسینەکەیدا داواشی کردووە “هه‌رله‌خۆوه‌و بینا له‌سه‌ر قسه‌و فه‌توایه‌كی پێشوو، كه بۆ كات و شوێن و ژینگه‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه دراوه، بازنه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌خه‌ڵك فراوان مه‌كه‌ن”.
ئەو بۆ پشتیوانی قسەکانی جەندین ئایەتو بەڵگەی شەرعی هێناوەتەوە و داواشیکردووە “وەک وریای شلگیریی و کەمتەرخەمیی (میوعة و تفریط) دەبین، با وریاى زۆر لە خۆکردن (تکلّف) و سەختگیریی (تشدّد) یش بین، چونكه هه‌ردووكیان لادانن له‌ڕاسته شه‌قام”.
ئەوش دوای ئەوەهات کە دوێنێ دڵشاد گەرمیانی وتارێکی لەبارەی گۆڕانکاریەکانی کۆمەڵەوە بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە ئەو لەگەڵ گۆڕانکاریەکان نەبووە.