ئەمڕۆ ١١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەررێم رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩٢٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١١ کەسیش گیانی لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای بآڵوکردەوە تیایدا رایگەیاند ٩٠٣٤ پشکنینی نوێیان ئەنجام داوە و تیایدا ٩٢٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە راشیگەیاندووە ٢٩٨ تووشبووی ڤایرۆسەکە ئەو ماوەیەودا چاکبوونەتەوە ١١ تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە
بەگوێرەیدواین ئامارەکانیش کۆی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەکە تا ئێستا گەیشتووەتە ١١٩ هەزار و ٤٨٠ کەس لە نێویاندا ١٠٨ هەزار و ٤٨٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٣٦٤٣کەسیش گیانیان لەدەستداوە.