هاوسەرۆکی هەدەپە دژی داخستنی زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات

لڤین:       

ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە هۆتێلێک لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، مەبەستی کۆبونەوەکە دیاریکردنی نەخشە ڕێگایەک بوو بۆ ئەو دۆخەی بۆ پارتەکەیان دروستبووە.

پێش دەسپێکردنی کۆبونەوەکە هەریەکە لە پەروین وڵدان و مەدحەت سنجار هاوسەرۆکانی هەدەپە وتارێکیان پێشکەشکرد و سنجاروتی: هەموو چاو و گوێی تورکیا لەسەرمانە وسەرسامن کە لێرە باسی چی دەکەین.

ئەو باسی لە کارنامەی پارتی دادو گەشەپێدان کرد وتی: ئەوان بەرنامەیەک ڕادەگەینن کە پێی دەڵێن پلانی کاری ئابووری مانای هەموو ئەمانە لەڕاستیدا دانپێدانانێکە بەو داڕوخانانەی لەڕابردووەوە بۆ ئەم وڵاتەیان هێناوە، پلانی کاری مافی مرۆڤ دانپێدانانێکی ئاشکرایە کە چۆن پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکەن ئێمە چاوەڕوانی هەنگاوێک لەم دەسەڵاتە نین بۆ ڕاستکردنەوەی لەناوچوونی خۆیان.

سەنجار لە وتارەکەیدا وتیشی: هەدەپە ئەو پارتەیە کە بەهێزترین بەرنامە بۆ داهاتووی ئەم وڵاتە پێشکەش دەکات ئەو فکرەی کە لەم وڵاتەدا ژیان و ئاشتییەکی ئازاد و یەکسان بە دەست دەهێنێت، ئەو فکرەی هەدەپەیە.

هاوسەرۆکی هەدەپە وتیشی: هەوڵدان بۆ داخستنی هەدەپە، هەوڵدانێکی بێهودەیە لەبەر ئەوەی هەدەپە بینا نییە، هەدەپە تەنها تاکە کەس نییە هەدەپە بیرۆکەیەکی بەهێزە هەدەپە داهاتووی گەشی ئەم وڵاتەیە لەبەر ئەوەش ناتوانن هەدەپە دابخەن هەوڵدان بۆ داخستنی هەدەپە تەنها دانپێدانانێکی ئاشکرایە کە ئێستا هێزی خۆیان کۆتایی پێهات بەو بەهێزییە کە لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزەوە وەرمان گرتووە.

ئەو ئاماژەی بەوەکرد لەگەڵ سەرجەم ئەنجومەنەکانی پارتەکەیان  لەگەڵ حزب و رێکخراوە مەدەنیەکان کۆدەبنەوە و بە زووترین کاتیش لەگەڵ پارێزەرانی پێشەنگی وڵات دیدارێک ئەنجام دەدەن و گوێ لە بۆچوون و پێشنیارەکانیان دەگرن.

ئەو داواشی لە هەموو لایەنەکانی تورکیاکرد کە بە ئەرکی خۆیان هەستن و هەڵوێستی روونی خۆیان رابگەیەنن، لەو بارەیەوە وتی “ئێمە نالێین “لە دەوری هەدەپە یەکبگرن” ئێمە دەڵێین بەرپرسیارێتی خۆتان جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی داهاتووی ئەم وڵاتە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button