بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان لە 7 ساڵی باجدان خۆشبوو

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری بڕیاریداوە بە لێخۆشبوونی 7 ساڵ لە باجدان بۆ ئەو كەسانەی كە باڵەخانەی سێ نهۆمی و زیاتری نیشتەجێبوون و بازرگانی دروست دەکەن.

لە نووسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوورییی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە، بەپێی بڕگەی سێ‌ لە مادەی 1ـی یاسای ژمارە 25ی ساڵی 2007ی پەرلەمانی کوردستان، ئەو باڵەخانە بازرگانی و نیشتەجێبوونانەی، بە زیاتر لە سێ‌ نهۆم دروست دەكرێن جگە لە ژێرزەمین، لە باجی سەرەكی دەبوردرێن بۆ ماوەی حەوت ساڵ.

هەروەها ئەگەر باڵەخانەیەك لە سێ‌ نهۆم پێكهاتبێت جگە لە ژێرزەمین، بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ لێخۆشبوونی لە باجدان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button