لڤین دۆکیۆمێنتی دامەزراندنی 55 پێشمەرگەی سەر بەپارتی بڵاو دەکاتەوە

لڤین:

بە فەرمانێکی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 55 کەس وەک پێشمەرگەی پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دامەزرێنران.

بەپێی نوسراوێک کە دەست لڤین کەوتووە و لە لایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە 1ی ئەم مانگە دەرچووە، فەرمان کراوە بە دانان و دامەزراندنی 55 پێشمەرگە لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە/ فەرماندەیی هێزەکانی/80 لە ڕێکەوتی دەستبەکاربونیانەوە کە بە گوێرەی نوسراوەکە ناوی ئەو 55 کەسە بە زیاد جەمیل دەستپێدەکات و بە محەمەد وەلید کۆتایی دێت.

دامەزراندنی ئەو پێشمەرگانەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و دەیان هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان لە ئێستادا بێکارن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button