تەرمێك دۆزرایەوە کە شوێنەواری چەند فیشەكێك بە جەستەیەوەیەتی
لڤین:
لە گوندێکی سنووری قەزای چەمچەماڵ، تەرمی هاوڵاتییەک دۆزرایەوە کە شوێنەواری چەند فیشەكێك بە جەستەیەوە دیارە.
تەرمەکە لە گوندی مەنێلێی سەر بەناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ دۆزراوەتەوە، لەوبارەیەوە شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، راگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن 52 ساڵ، کە شوێنەواری چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە دیارە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ، پاشان بۆ گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
وتیشی: ئەو هاوڵاتییە کەسێکە لە بنەماڵە ناسراوەکان لە ناوچەکەدا و پێدەچێت رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووبێت.