پژاک: دوو گەریلامان لە پێنجوێن شەهیدبوون

لڤین:

هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ‌ـ پژاک شەهیدبوونی دوو گەریلای لە سنوری قەزای پێنجوێن راگەیاند کە بە پیلانێک لەلایەن “ئێران”ەوە کراونەتە ئامانج.

ئەمڕۆ، هاوسەرۆکایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ‌ـ پژاک، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسمانەی دوو گەریلای بە ناوەکانی “زاگرۆس مانی و شەوگەڕچیا”‌ ڕاگەیاند.

لە راگەیەنراوەکەی پژاکدا هاتووە: “لە رێکەوتی ٤/٢/٢٠٢١ دوو هەڤاڵمان بە ناوەکانی زاگرۆس مانی و شەوگەڕچیا، کە لە ناوچەی چەم شلێری سەر بە پێنجوێنی باشووری کوردستان سەرقاڵی راپەڕاندنی ئەرکی شۆڕشگێڕی خۆیان بوون لە چوارچێوەی بەڕێکخستنکردنی گەلدا، بەڵام لە ئەنجامی پیلانگێڕییەکی رژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامیدا دەگەنە پلەی شهادەت”.

پژاک ڕوونیشیکردوەتەوە “دوو کەس بە ئامانجی بینینی گرووپێکی هەڤاڵانمان لە ناوچەی چەمی شلێر سەردان دەکەن، ئەو دوو بەکرێگیراوە بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو دەچنە لای هەڤاڵانمان و لە دەرفەتێکدا پیلانی قێزەونی خۆیان ئەنجام دەدەن”.

پژاک ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو دوو گەریلایە لە شەوی چوار لەسەر پێنجی مانگی 2ی ئەمساڵ بە شێوازێکی نامرۆڤانە و دڕندانە شەهید کراون و جەختیشی کردوەتەوە، “ئەو رووداوە جارێکی دیکە سیمای دژەمرۆڤ و بێ‌ڕەوشتی کۆماری داگیرکەری ئیسلامی نیشاندا”.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە “پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرزیان، هەموو خزم و کەس‌وکار و دۆستانیان و سەرجەم گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت لە شارەکانی کرماشان و سنە دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بە خاوەندارێتی لەو شەهیدە پێشەنگانە یەکڕیزیی و یەکگرتوویی خۆیان نیشان بدەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button