وتەبێژی وهزارهتی تهندروستی هەرێم: مردن به كۆرۆنا ژمارهی پێوانهیی تێپهڕاند
لڤین:
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ھەڵكشاندایە خەریکە لە بەشی چاودێری چڕ جێگا نامێنێت و مردن بەو نەخۆشیەش ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ژمارەیەکی زۆریش داخڵی نەخۆشخانەكان کراون و قەرەوێلەکانی بەشی چاودێری چڕ خەریکە پڕ دەبێتەوە و جێگا نامێنێت”.
وتەبێژی وەزارەتی ڕوونیشیکردوەتەوە کە “بەداخەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکان و رێنماییەكانی تەندروستی، دوای تێپەڕینی چوار مانگ و لەم ساڵدا بۆ یەکەمجار مردن بەهۆی کۆرۆنا ژمارەی پێوانەیی تێپەڕاند و تەنها تا کاتژمێر 12 شەوی رابردوو 11 مردن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوه”.