شاندی هەرێم لە بەغدادە و ئەمڕۆ دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە دەدرێت

لڤین:

شاندی هەرێم گەڕاوەتەوە بەغداد و بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و دەنگ بە پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت.

بۆ درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان سەبارەت بە پشكی ھەرێم لە بودجەی گشتی عێراق شەوی رابردوو شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گەیشتە بەغداد، بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی كاری کۆبوونەوەکە، پرۆسەی دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەڕێوەدەچێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرپەرشتی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک وەزیر کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بەشیر حەداد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لیژنەی دارایی رێککەوتنی شاندی حکومەت و لایەنە شیعەکانی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند کردووە و هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا نییە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button