وەزارەتی تەندروستی بۆ دابەشکردنی ڤاکسین چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ دەستپێکردنی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەرکرد، بەشێک لە مامۆستایان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە ڤاکسینیان پێ دەدرێت.
بەپێی گشتاندێکی وەزارەتی تەندروستی ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسین زیاد ده‌كرێن، پێشنه‌ی پێدانی ڤاكسین بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه دەبێت.
بەگوێرەی ئەو گشتاندنە کە واژۆی وەزیری تەندروستی بەسەرەوەیە ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه، به‌تایبه‌ت ئەو مامۆستایانەی لە پۆلەکانی 12ی ئاماده‌یی وانە دەڵێنەوە ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.